هەواڵ

2020 ساڵی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ و لافاو و ده‌رده‌ كوشنده‌كانه‌؟

09:35 - 25/03/2020 3007 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن - لوقمان غه‌فوور
ده‌شێت پێشبینییه‌كانی رۆژژمێری توركی كۆن كه‌ توركه‌كان به‌كاریان هێناوه‌ پێش 2هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر راست ده‌رچێت. كه‌ هێرشی كولله‌ و ئاگركه‌وتنه‌وه‌و بوومه‌له‌رزه‌ و ده‌رده‌ كوشنده‌كان بێت به‌پێی رۆژژمێره‌كه‌ ساڵی 2020 ساڵی جرجه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی دیترۆیت رۆژی 23ی ئادار، رۆژژمێری توركی كه‌ به‌ "رۆژژمێری توركی ئاژه‌ڵان 12" ناسراوه‌ و له‌ 209 ی پێش زاینی به‌كارهاتووه‌ و له‌ لایه‌ن توركه‌كانه‌وه‌ له‌ ئاسیای ناوه‌ڕاست.
له‌ رۆژژمێره‌كه‌دا، 12 ئاژه‌ڵی جیاواز دیاریكراوه‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی ساڵه‌كان ده‌كات. ناوی ساڵه‌كان ئه‌سوڕێته‌وه‌ به‌شێوه‌ی خوله‌گه‌یی كه‌: جرج، مانگا، پڵنگ، كه‌روێشك، ماسی، مار، ئه‌سپ، مه‌ڕ، مه‌یمون، مریشك، سه‌گ و به‌راز-ی تێدایه‌. كه‌ ساڵی 2020 ئه‌كه‌وێته‌ به‌ر ساڵی جرج.

ئۆزۆگان تورك توێژه‌ری مێژوویی له‌ شاری ئه‌رزه‌روم له‌ خۆرهه‌ڵاتی توركیا كاری توێژینه‌وه‌یی ده‌كات له‌سه‌ر به‌كارهێنانی رۆژژمێری توركیی له‌ لایه‌ن توركه‌ دێرینه‌كان و شارستانییه‌ كۆنه‌كانی ئاسیا. ئه‌و ده‌ڵێت: كه‌ پێشبینییه‌كانی رۆژمێره‌كه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌، ئاماژه‌ به‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ پێشبینییه‌كانی ساڵی 2020 ده‌كات كه‌ رویانداوه‌ وه‌ك بارینی كولله‌ له‌ ئێران و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك، ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی گه‌وره‌ له‌ ئوسترالیا و بومه‌له‌رزه‌ی توندی ئێله‌زێگ له‌ توركیا و كۆرۆنا ڤایرۆس له‌ چین و بڵاوبونه‌وه‌ی.

ئه‌م توێژه‌ره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات وێرای ئه‌وانه‌ی رویانداوه‌ له‌سه‌ره‌تای 2020، رۆژژمێره‌كه‌ پێشبینی وایه‌ خوێنڕێژییه‌كی گه‌وره‌ رووده‌دات له‌ باكوری رۆژئاوای ئه‌فریقا و ده‌وروبه‌ریی و زیانێكی زۆر به‌ر جیهان ده‌كه‌وێت به‌هۆی لافا و باران كه‌ ده‌بێته‌ هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی دزی و تاڵانی له‌و ناوچانه‌ له‌ نیوه‌ی دووه‌می ساڵ. هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌ڵێت:"له‌ دوای كۆرۆنا ڤایرۆس، باران و لافا و زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ ئومێد ئه‌كه‌ین روونه‌دات".

به‌پێی رۆژژمێره‌كه‌ ده‌ردێكی تری هاوشێوه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس، بڵاوده‌بێته‌وه‌ كه‌ (هه‌وكردنی سییه‌كانه‌) نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌  له‌رز و تا و كۆكه‌ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و له‌كاركه‌وتنی دڵی له‌گه‌ڵه‌ كه‌ به‌ئازاره‌وه‌ خه‌ڵك ئه‌كوژێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ رووه‌كی (ئۆدی هندی) ئه‌بێت كه‌ ناوه‌ باوه‌كه‌ی (كۆستی به‌حری).

 ئۆزۆگان تورك-ی توێژه‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ به‌درێژایی مێژوو به‌شی زۆری پێشبینییه‌كانی رۆژژمێری توركی هاتوونه‌ته‌ دی و ته‌نانه‌ت ئه‌وروپییه‌كان سودیان لێوه‌رگرتووه‌ به‌پێی توانا كه‌ڵكیان لێوه‌رگرتووه‌ بۆ خۆئاماده‌كاری بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement