هەواڵ

بە ڤیدیۆ.. خێراترین ئۆتۆمبێلى سەرزەوى دروستدەکرێت

04:09 - 07/11/2019 512 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن: مەزهەر كەریم

بەریتانیا ئۆتۆمبیلێكی نوێی بەناوی سەگی پۆلیسی بەرهەمهێنا كە ئامانج لێی شكاندنی ریكۆردی خێزاری سەر وشكانییە.

ماڵپەڕى (بی بی سی) بڵاوی كردوەتەوە، بەریتانیا جۆرە ئۆتۆمبێلێكی دروستكردوە بەناوی سەگی پۆلیسی، نیوەی لە شێوەی ئۆتۆمبێلە ‌و نیوەكەی دیكەشی لەشێوەی كەشتی ئاسمانیدایە.

هەر لەماڵپەڕەكەدا هاتوە، كاتی پێوانەكردنی خێرای  ئۆتۆمبیلەكە (501) میلە لەكاتژمێرێكدا، هەروەها خێرای (806) كیلۆمەتریش دەبێت لەكاتژمێرێكدا، لەئێستادا لەبیابانەكانی باشوری ئەفریقا مەشقی پێدەكرێت.

ئەوەش باسكراوە بەریتانیا ماوەی دوو ساڵ دەبێت بە بەردەوامی لەلایەن تیمێكی تایبەتەوە مەشق بەو جۆرە ئۆتۆمبێلە دەكات تا ریکۆردى خێراترین ئۆتۆمبێلی سەر زەوی بشكێنێت، داهاتویەكی نزیكدا دەبێتە خێراترین ئۆتۆمبیلی جیهان.

لەم لینکەوە سەیرى ڤیدیۆکە بکە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن