هەواڵ

نوسەرێکی کورد کۆچی دوایی کرد

03:59 - 09/10/2019 3085 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"
زیوەر خەتاب نووسەر و ڕووناکبیری کورد ئەمڕۆ لە تەمەنی 91 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

زیوەر خەتاب، نووسەر و ئەدیب  لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، کە بە یەکێک لەو نوسەرانە دادەنرێت کە شارەزاییەکی زۆری لە شعرەکانی جەواهیرییدا هەبووە.

زیوەر خەتاب ساڵی 1928 لە گەڕەکی "تەیراوە"ی هەولێر لەدایک بووە و لە تەمەنی خۆیدا چوار کتێبی بە زمانی عەرەبی لەبارەی ئەدەب و ژیان و گەردوون نووسیوە. 
ئازاد عەبدولواحید نووسەر و سەرنووسەری گۆڤاری ڕامان، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کردووە و لە کتێبێکدا بە ناوی "دروێنەی ڕۆژهەکانی زیوەر خەتاب" چاپی کردووە کە هەفتەی ڕابردوو بڵاوکرایەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن