وتار

هەمواری یاسای پارێزگاکان چەند هەنگاوێک بۆ دواوە

7/5/2019 10:06:00 PM 55 جار خوێندراوەتەوە
ئەنوەر تاهیر

 

وابڕیارە سبەینێ پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بکات بۆ هەموارکردنەوەی دوو بڕگە لە یاسای پارێزگاکان

بڕگەی یەکەم درێژکردنەوەی ماوەی ئەنجومەنەکان

 

 بڕگەی دووەم مادەی شەشی بڕگەی سێ هەموار دەکاتەوە بەجۆرێک کە ڕێگە دەدات پارێزگار لەدەرەوەی ئەندامانی ئەنجومەن هەڵبژێرێت  بەجۆرێکی تر   لەمەو دوا ئەستەمە  بەدەنگی ڕاستەوخۆی هاوڵاتیان هیچ کەسێک  ببێتە پارێزگار  و پۆستی پارێزگاریش دەبێتە پۆستێکی سیادی و تەنها مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حیزبەکان وەری دەگرن.

 

ئیتر  پارێزگار دڵخوازی حیزب دەبێت لەبری ئەوەی دڵخوازی خەڵک بێت کە دەبوو بە ڕەچاوکردنی پۆستی پارێزگار تەنها بە دەنگی خەڵک ئەوپۆستە یەکلای بکرایەتەوە نەک وەک پارێزگاری کەرکوک حیزبێک بە استحقاقی خۆی دەزانێت و حیزبێک دەڵێت دەبێت بە دڵی من دابنرێت.

 

تەمەنا دەکەم خوشک و برا پەرلەمانتارەکان دەنگ بەو بڕگەیە نەدەن چونکە ئەمە سەردەکێشێ بۆ ئەوەی سیستمی هەڵبژاردن ببێت بەلیستی داخراو کەئەگەر وابوایە بەشێکی زۆری ئەو بەڕێزانە کاندید نەدەکران .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن