وتار

لە سیروان بابانەوە بۆ کاکە حەمە..

6/25/2019 7:16:00 PM 557 جار خوێندراوەتەوە
سیروان بابان

راستت فەرموو کەدەلێیت:
کەرکوک کۆتایی هاتووە و مەحاڵە بگەرێتەوە هەرێم.
بێگومان ئەو قسەیەت راستە.
ئەگەر بەناو سەرکردایەتی کورد لەسەر هەمان ریتم و ترس و بێ ئەرزشی و لەسەر بناغەی بەرژەوەندی حزب و بنەماڵەو تاکەکەسی مامەڵە لەسەر مەسەلەی کەرکوک بکات.

مەعلومە دۆخی خراپی کەرکوک بەرھەمی سیاسەت و خراپی ئەو دیدگا سیاسییەیە کە زیاتر لە نیو سەدەیە پارتی و یەکێتی قیادەی دەکەن.
کەواتە بۆ رزگارکردنی کەرکوك لەو دۆخە دەبێت خەڵکی کوردستان پشت بکەنە پارتی و یەکێتی و دیدە سیاسییەکەیان سەبارەت بە کەرکوك..
گەر وانەبێت:
ئەوا بەداخەوە بۆ ئەبەدی کەرکووک لەدەست دەدەین..

کەرکوک پێویستی بەوەیە لەناو شارەکە بیت و بەجددی خزمەتی بکرێت.
ئەبێت چاوی خاوەن ماڵی لەسەر بێت.

کێ دیویەتی ماڵ و خاکت بۆ خەلک جێهێشت بێت و لەدوری چەندین کیلۆمەترەوە بۆی بگریت و پێت وابێت پارێزگارێک بێت و عەساکەی موسای بەدەست بێت و بۆت بکات بە بەهەشت؟

ئەندامی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن