وتار

حەوکەمە و گۆڕان

5/23/2019 10:08:00 PM 150 جار خوێندراوەتەوە
ئومێد حەمە عەلی

 حەوکەمەی  دامەزراوەی و حوکمرانی تازە و مۆدێرن یەکێکە لەوبابەتە هەرەگرنگانەی کەلەسەرجەم دامەزراوە و رێکخستنە ناوخۆیی هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان و کەرتە گشتی وتایبەتیەکاندا بەکاری دەهێنن؛        
حەوکەمە  بەبەردی بناغەی بەدەستهێنانی ڕوونی شەفافیەت ولێپرسینەوە دادەنرێت بەئاراستەی بەدەستخستنی گەشەی بەردوام وئاستی گەشەی ئابووری و بەرزکردنەوەی گوزەرانی هاونیشتمانیان و دابەزاندنی ئاستی بێکاری و بەدەستهێنانی  دادگەری کۆمەڵایەتی وسەقامگیری ئابووری وکۆمەڵایەتی.؛
خەونی خەڵک و خەمی گۆران  بنەبڕکردنی کێشەی گەندەڵیە کەبۆتە جێگای گرنگی پێدانی توێژەران ولایەنە بەرپرسەکان و هاوڕابوون لەسەر پێویستی  دانانی چوارچێوەیەکی دامەزراوەیی هاوبەش بەئامانجی چارەسەر و کەم کردنەوەی ئەم گرفتەو هەنگاونانی جدی ودیاریکراو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندڵی بەگشت شێوەکانیەوەو لەگشت بوارەکانی ژیاندا.؛
بێگومان لەم قۆناغەشدا گۆڕان و حەوکەمەکەی گۆڕان بۆحکمڕانی ئەم هەرێمە .ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن  لەڕووبەڕووبونەوەی ئەم کێشەو گرفتانەی کە لەکوردستان هەن. لەسەروی هەمووشیانەوە کێشەی گەندەڵی  دارایی و ئیداری؛
 ڕۆڵی گۆڕان لەناو بۆتەی حکمرانی کلیپتۆکراتەکاندا بۆڕووبەڕووبونەوەی  ئەم کێشانە  بەهۆشیارکردنەوەی هاوبەشەکانی لەناو حکومەتو وخەڵک دەست پێدەکات؛ وەئەنجامدانی گوڕانکاری بۆئەوەی حکومەت والێبکات کەمترین ڕێژەی گەندەڵی تێدابێت وەلەکاتی گەیشتن بەم قۆناغە حکومەت دەتوانێت چەند ڕێگایەک بگرێتەبەر بۆ دەرهێنانی گەندەڵی لەڕەگوڕیشەوە؛ ئەمەش بەشێوەیەکی گشتی پشت بەکۆمەڵێک  بەڵگە دەبەستێت بۆ هەڵسەنگاندنی جۆری ڕێکخستن و بەڕێوەبردن کەئایا تا چەند ؟ حکومەت ناوەندەکانی خۆی بەدامەزراوەیی و  نا دامەزراوەی دەبات بەڕێوە؛ بەڵام زۆرجار دەکرێ  ئەم زانیاریانە ناتەواو ناڕوونبن٫.وەپرسیاری گرنک لێرەدا ئەوەیە کە ئاخۆ حکومەت چۆن دەتوانێت  هانی گۆڕانی دەمەزراوەیی بدە  بۆ بەدامەزراوەی کردن و جێبەجێکردنی شێوازێکی منهەجی بۆپێوانەکردنی بەشێوازیکی ڕێکخستن و بەڕێوەبردن لەسەرجەم دامەزراوەکانیدا؛
بێگومان لەم قۆناغەدا حەوکەمەی  دامەزراوەی حکمرانی گۆڕان  بۆڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی کارێکی زۆر گران و وردە. بەبەراورد کردن لەگەڵ زۆرێک لە وەڵەتانی جیهان چونکە زۆربەی سیاسیەکان و سەرۆکی دەڵەتان وحکومەتەکان لەجیهاندا هەموو هەوڵێکیان چڕدەکەنەوە بۆڕووبەڕووبونەوەی ئەم دیاریدەیە بەڵام دو دڵن دڵنیانین تاچەند سەرکەوتودەبن لەوبارودخەدا کە تێیدان کەچی ئەمە لەهەرێمی کوردستان بەدرێژای  حوکمرانی ۲۸ساڵی رابردو لە کاربەدەستان و لێپرسراوانی حوکمی و حیزبی بەدیناکرێ. بەپێچەوانەوە ئێستا لەجیهاندا رێکخراوەکان هاوکاری حکومەت دەکەن بۆلەناوبردن یان کەمکردنەوەی گەندەڵی ولەهەوڵدان بۆ بنیاتنانی دەمەزراوەی شەفافتر  وەک ڕۆژنامەی ئازادو سەربەخۆی دادگا  کە بتوانێت لێکۆڵینەوە لەگەندەڵی بکات و گەندەڵکاران دادگایی بکات لەدەستەو کۆمپانیا گەندەڵکارە ناوخۆیی ونێودەوڵەتیەکان؛
لەمدواییانەدا کرنگیدان بە چەمکی  حەوکەمەی دامزراوەی بۆکەمکردنەوەو بنەبڕکردنی گەندەڵی لەدەوڵەتە گەندەڵەکان زۆرزیاتربوە بەبەراوردکردن بە ساڵانی ڕابردوو بەتایبەتی دوای ئەو ئابڕوچونو قەیرانەداراییەگەورەی کەتوشی زۆرێک لەکۆمپانیاو دامەزرەوە داراییەکانی جیهان بوەوە ؛زۆربەی ئەو هەرەسهێنانانەش لەجیهاند دەگەڕێتەوە بۆگەندەڵی بەڕێوەبردن بەشێوەیەکی گشتی؛
حەوکەمەی دامەزراوەیی لەئێستادا لەسەرانسەری جیهاندا پاڵپشتێکی سەرەکیە لەسەرجەم ئاستەکانی بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان و یارمەتیدەرێکە بۆباشکردنی ئەدای کارکەران لە شوێنی کارکردنیاندا؛لەژێرڕۆشنای ئەوەدا دەکرێ بوترێت هۆکارە گرنگەکانی داڕمانی زۆربەی یەکە ئابووری وئیداریەکانی هەرێمی کوردستان  بریتیە لەجێبەجێ نەکردنی بنەماکانی حەوکەمە و کەمی شەفافیەت ودەرنەخستنی زانیاریە دروستەکان لەبارەی بارودۆخی ئابووری وئیداری  کەئەمەش کاریگەری نەرێنی دەبێت   لە لاوازبون بەرامبەر بەهەستی نیشتمانی و لەدەستدانی متمانە لەدەرخستنی داتاوزانیاریە ئیداریەکان؛بۆیەبەڕای من بەشداربونی بزوتنەوەی گۆڕان لەکابینەی نوێی حکومەت و پابەندبوونی بەجێبەجێکردنی چەمکی حەوکەمەی دەمەزراوەی لەحوکمڕانیدا دبێتە هەوێنی بەدەستهێنانی سودو ئامانجەکان لەگشت بوارەکان بۆڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی  دارای وئیداری لەهەرێمی کوردستان؛

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن