وتار

هه‌موارى یاساى خانه‌نشینى‌و به‌رژه‌وه‌ندى خانه‌نشینان

5/23/2019 3:10:00 PM 70 جار خوێندراوەتەوە
عەزیز عەلی

 

خانه‌نشین ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامى خزمه‌تێكى وه‌زیفى‌و به‌گوێره‌ى یاساى خانه‌نشینى مه‌ده‌نى، یان یاساى خزمه‌ت و خانه‌نشینى سه‌ربازیى یان خزمه‌تى هێزه‌كانى ناوخۆ خانه‌نشین كراوە. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێنج جۆر خانه‌نشینى هه‌یه‌، هه‌ریه‌كه‌یان ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌یه‌‌و وه‌زاره‌تى دارایى‌و ئابوورى رێنمایى بۆ ده‌ركردووه‌.


له‌ هه‌مانكاتدا نابه‌رامبه‌رى به ‌واتای نایاسایى له‌ خانه‌نشینكردندا هه‌یه‌ له‌ بڕى موچه‌كه‌یان ئه‌مه‌ش بووەته‌ هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى رێژه‌ى خانه‌نشینى بۆ ٢٥٪ ی هاوڵاتیان.


به‌ڵام حكومه‌تى ناوه‌ندى و پەرلەمانی عێراق هه‌موارى یاساى خانه‌نشینى له‌ ساڵى ٢٠١٤ یان په‌سه‌ندكردووه‌‌و ئێستا جێبه‌جێ ده‌كرێت.


حكومه‌تى هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا كار به‌ یاساى خانه‌نشینى ژماره‌ ٢٧ى ساڵى ٢٠٠٦ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك مافى خانه‌نشینانى پێشێلكردووه‌، به‌ڵام ئێستا پرۆژه‌ى چاكسازیى له‌ په‌رله‌مانى كوردستانه‌ كه‌ چه‌ندین ماف ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران‌و خانه‌نشینان‌و یاساى خانه‌نشینى هاوتا ده‌كات به‌خانه‌نشینانى حكومه‌تى ناوه‌ند‌و ئه‌م مافانه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خانه‌نشینان.


- هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له‌ حكومه‌تى هه‌رێم خانه‌نشینبێ٦٠٠ هه‌زار دینارى كه‌متر ده‌بێ له‌ فه‌رمانبه‌رێك كه‌ له‌ حكومه‌تى عێراق خانه‌نشین ده‌بێ.

- یاسا پله‌ تایبه‌ته‌ نایاساییه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.
- نه‌هێشتنى جیاوازى موچه‌ى خانه‌نشینى له‌ نێوان كه‌رتى گشتى‌و تایبه‌تدا.
- بڕینه‌وه‌ى خانه‌نشینى بۆ كه‌رتى تایبه‌ت.
- گه‌یاندنى به‌شه‌ شایسته‌ى خانه‌نشینى جێگره‌وه‌كانى كۆچكردوو رێژه‌ى ٨٠ بۆ ٩٠٪ مووچه‌ى خانه‌نشینى.
- به‌خشینى پاداشتى خزمه‌ت بۆ ماوه‌ى ١٢ مانگ به‌ موچه‌‌و ده‌رماڵه‌‌و جگه‌ له‌ بڕه‌ پاره‌ى موچه‌ى مۆڵه‌تى كۆكراوه‌ بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ‌و ئه‌ژماركردنى ماوه‌ى مۆڵه‌تى كۆكراوه‌ زیادبووه‌ له‌ ١٨٠ رۆژ به‌خزمه‌ت.
- ئاسانكارى گواستنه‌وه‌ى كارمه‌ند له‌ كه‌رتى تایبه‌تەوە بۆ كه‌رتى گشتى‌و به‌پێچه‌وانه‌وه‌.
- بڕینه‌وه‌ى موچه‌ى خانه‌نشینى بۆ (عاطل سبب العمل) له‌گه‌ڵ زیادكردنى ٣٥٪ بۆ موچه‌كه‌ى.
- دانىناوه‌ به‌ خزمه‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌موو به‌شدارییه‌كى شۆڕشى گه‌لى كوردستان.
- بڕینه‌وه‌ى موچه‌ بۆ كه‌سوكارى فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست له‌ كاتى مردنیدا
- خانه‌نشینى كۆچكردوو ئه‌گه‌ر كه‌سى شایسته‌ى موچه‌ى نه‌بێ هه‌ر پاداشت‌و پاره‌یه‌كى شایسته‌ى هه‌بێ وه‌ك ته‌ریكه‌ دابه‌ش ده‌كرێت به‌پێى ئه‌قسامى شه‌رعى.
- هیچ خانه‌نشینێك نابێ له‌ ٤٠٠ هه‌زار دینار كه‌مترى هه‌بێ.
- به‌خشینى ده‌رماڵه‌ى گرانى ژیان، به‌ڕێژه‌ى ١٪ بۆ هه‌ر ساڵێك خزمه‌تى خانه‌نشینكراو.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر كاتێك هه‌ڵاوسان زیادى كرد ١٪ رێژه‌كه‌ى به‌رزه‌ده‌بێته‌وه‌.
- هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك خزمه‌تى وه‌زیفى بگاته‌ ٤٠ ساڵ به‌ ١٠٠٪ ى موچه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ى خانه‌نشین ده‌بێ.
- خێزانێك پێكهاتبێ له‌ سێ كه‌س یان زیاتر ١٠٠٪ موچه‌كه‌ وه‌رده‌گرن به‌مه‌رجێ شایسته‌ى خانه‌نشینى كه‌ وه‌ریده‌گرن ١٥٠ هه‌زار كه‌متر نه‌بێ. به‌ڵام خێزانێك له‌ دوو كه‌س كه‌متر نه‌بێ به‌ ٧٥٪ موچه‌كه‌یان وه‌رده‌گرن به‌مه‌رجێ له‌ ١٣٠ هه‌زار كه‌متر نه‌بێ.
- هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ٧٪ ى موچه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ى نه‌دابێ به‌ خانه‌نشینى و خزمه‌تى وه‌زیفى ته‌واو نه‌كردبێ كه‌ ١٥ ساڵه‌ ، ئەوا  خانه‌نشین نابێ‌و  پێداچوونه‌وه‌ به‌ خانه‌نشینى نایاسایى ده‌كرێت‌و هه‌ڵده‌وه‌شێنێـته‌وه‌.


پێویسته‌ یه‌كه‌م كارى په‌رله‌مان‌و حكومه‌تى هه‌رێم په‌سه‌ندكردن‌و جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ یاساى چاكسازیی بێت‌ كه‌ ئێستا له‌ په‌رله‌مانه‌.

* شاره‌زا له‌ بوارى دارایى‌و ئابوورى

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن