شەڕ لەبادینان تۆز لەدەرکێ مە
1/24/2021 12:36:00 PM
123 جار خوێندراوەتەوە
موسلیح هەمزە نوری
فیلمەکەی ئێران لەسەر بارزانی و سلێمانی
- لەرۆژی 1-1-2021 لە ژێر فشاری ئەمریکا نەتەوەیەکگرتوەکان بابەتی سزاکانی سەرئێران و زیندوکردنەوەی لیژنەی سزاکانی نەتەوەیەکگرتوەکانی خستە دەنگدانەوە ، نوێنەری ئەمریکا وتی ئێمە لە رێکەوتنی ئەتۆمی کشاوینەتەوە ئەو رێکەوتنە بونی نیە پێویستە لیژنەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان لەسەر ئێران دەست بەکار بکاتەوە ، پرۆژە بریارەکە خرایە دەنگدانەوە ، تەنها ١٠ وڵات لەگەلی بوون ، ١١٠ دژی بوو. وە ٣٢ ولات دەنگیان نەدا ، واتە بێ لایەن بوون ، عێراق یەکێک بوو لەو ولاتانەی دەنگی نەدا نەدژ بوو نە لەگەل بوو.
ئەو هەڵوێستەی عێراق گڕی لە سەرکردەکانی ئێران بەردا ، بەوپێیەی عێراق بە هی خۆیان ئەزانن ، بەڵام هەڵوێستی عێراق وەکو وڵاتی میسر بوو کە ئێران بەنەیاری ئەزانێت،
ئێرانیەکان ئەو هەڵوێستەی نوێنەری عێراق، لە چاوی فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراقدا ئەبینن و پێیان وایە نوێنەری عێراق بە بێ پرسی وەزیری دەرەوە هەنگاو نانێت و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەش کە ساڵانێک لێپرسراوی نوسینگەکەی مەسعود بارزانی بوە بەبێ پرسی بارزانی هیچ هەنگاوێک نانێت ، وە بارزانی بەرێکەوتن لەگەل ئەمریکیەکان ئەو کارەی کردوە .
- فلیمەکە ئەوەندەی پەیام بوو ئەوەندە سوکایەتی نەبوو ، ئێرانییەکان ئەو پەیامەیان گەیاند ، هەرکاتێک بمانەوێت ، دەتوانین مەترسیەکان بهێنینەوە سنوری هەولێر و ئەو بارودۆخە پێشوو بخولقێنین و کەس فریاتان ناکەوێت ، ئەمریکاو وڵاتانی تر دورن ئێمە نزیکین دەردو دەرمان لەدەست خۆماندایە .
- ئەوەی سەیرە شەڕەکە لەئەمریکا بوەو، تۆزەکەی لێرەیەو یەکێتی و پارتی بەربونەتە گیانی یەک وەک سەگەکانی رەزا بەگ لەگەل بچوکترین کێشە بەشێوەیەک پەلاماری یەکتر ئەدەن و یەکتر ئەخۆن، تەنها کلکیان ئەمێنێتەوە قوتی بدەن.