شوان کەریم بۆ “ئەم شارە” دەگەڕێتەوە
05:20 - 12/07/2019
"زەمەن"
شوان کەریمی دەرهێنەر، لە ئەڵمانیاوە بە سیناریۆیەکی نوێووە دەگەڕێتەوە سلێمانی و لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ نمایشێکی شانۆیی.
شوان کەریم، لە بارەی بەرهەمە نوێکەی، بە کولتووری زەمەنی وت، ئەم کارە نوێیەم بە ناوی “ئەم شارە”یە و لە ئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی ستافدام، بۆ کارەکە و هاوشێوەی بەشێک لە کارەکانی پێشووشم، نووسینی خۆمە و ستایلی ئەم کارە جیاوازترە لە سەرجەم نمایشەکانی پێشترم، هەوڵ دەدەین لە ناوەڕاستی مانگی “ئاب”دا نمایشی بکەین.”
شوان کەریم، لە شاری هانۆڤەر لە ئەڵمانیدا، لە گرووپی ستێچ کاردەکات و ساڵانە، وەک دەرهێنەر و ئەکتەر لە چەندین کاری شانۆیدا بەشدار دەبێت و سیناریۆی بۆ چەندین دەقی شانۆیی نووسیووە. وەک دەرهێنەر و نووسەر، تا ئێستا خاوەنی کۆمەڵێک بەرهەمی شانۆییە. ئەمساڵ خەڵاتی غەزەلنووسی وەک باشترین دەرهێنەر پێبەخشرا.