549 کوردستان

هاوسەری شەهید د.عەبدولڕەحمان قاسملوو كۆچی دوایی كرد

11:11 - 10/03/2023

زه‌مه‌ن – كوردستانی

 خاتوو هێلێن (نەسرین) قاسملوو، هاوسەری شەهید د.عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ئەمڕۆ هەینی 10ی ئاداری 2023، خاتوو هێلێن قاسملوو، هاوسه‌ری شەهید دوکتور قاسملوو کە لەنێو پێشمەرگەکان و تێکۆشەرانی حیزبی دیموکراتدا بە "خوشکە نەسرین" بەناوبانگ بوو، لە تەمەنی ٨٩ ساڵی و لە شاری پاریسی وڵاتی فەڕانسا کۆچی دوایی کرد.

خاتوو هێلێن قاسملوو، هاوژینی شەهید دوکتور قاسملوو لە کتێبەکەی بە ناوی "ئورووپاییەک لە وڵاتانی کورداندا" ئاوڕێکی وردی لە ژیان و بەسەرهاتی خۆی لە قۆناغە سەخت و هەڵەمووتەکانی مێژووی خەباتی کورد لە ئێران داوەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن