852 کوردستان

ناوی كاندیدەكانی یەكگرتووی ئیسلامی بۆ هەڵبژاردن

04:18 - 01/05/2021

زەمەن_هەرێمی كوردستان


یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانو رایدەگەیەنێت هەوڵیداوە بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانیەتیەك لە هێزەكانی دەرەوەی دەسەڵات بەڵام بێ ئەنجامبووە و لە هەڵبژاردنی داهاتوودا پشتگیری چەند كاندێك دەكات كە كادیر و بەرپرسی حزبەكەن.


یەکگرتوو پشتگیری ئەم کاندیدانە دەکات بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 2021

عومەر کۆچەر لە بازنەی زاخۆ
جەمال کۆچەر لە بازنەی دهۆک
زهێر خۆشناو لە بازنەی رۆژهەڵاتی هەولێر
د. پەخشان سیان لە بازنەی رۆژئاوای هەولێر
دارا سێکانیانی لەبازنەی باکووری سلێمانی
موسەننا ئەمین لەبازنەی هەڵەبجە


دەقی راگەیەندراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

راگەیەندراوێک  لە دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ..

لەماوەی رابردوو یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان زۆری هەوڵیدا کە هاوپەیمانیەتیەکی فراوانی هێزە سیاسییەکانی دەرەوەی دەسەڵات بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کوردستان دروست بێ تا نوێنەرایەتی دەنگی شەقامی ناڕازی  بکات، خودی جەنابی ئەمینداری گشتی ئەم دەستپێشخەریەی کرد، بەڵام بێ ئەنجام بوو هۆکارەکەشی لای ئێمە نەبوو، بۆیە و بەپێی سیستمی نوێ هەڵبژاردنەکان  چەندین سەرکردەوە و کادیری یەکگرتوو وەک کاندیدی تاک ( مرشح الفرد) بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن و ئێمەش پشتگیریان دەبین و بڕواشمان بە لێهاتوویی و تواناکانیان هەیە لە دەرچوون و خزمەتکردن بەگەڵ و نیشتمان.

سەبارەت بە ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، یەکگرتوو هەر لەسەرەتاوە پەرۆشی یەکریزی و دروستکردنی هاوپەیمانی هێزە کوردستانییەکان بوو و ئامادەیی خۆشی دەربڕی کە کارەکتەرێکی کاریگەری  ئەم هەوڵ و هاوپەیمانییەتیە بێ بەڵام دروست نەبوونی ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی هێزەکانی دەسەڵاتە، لێرەوە رادەگەیەنین کە یەکگرتوو پشتگیری ئەم کاندیدانە دەکات بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق  2021

عومەر کۆچەر لە بازنەی زاخۆ
جەمال کۆچەر لە بازنەی دهۆک
زهێر خۆشناو لە بازنەی رۆژهەڵاتی هەولێر
د. پەخشان سیان لە بازنەی رۆژئاوای هەولێر
دارا سێکانیانی لەبازنەی باکووری سلێمانی
موسەننا ئەمین لەبازنەی هەڵەبجە
داواش لەهەموو لایەنگر و دۆستان دەکەین کە پشتگیر  ئەم کاندیدانە بن
دەزگای هەڵبژاردن
2021/5/1

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن