ڤیدیۆ.. هەردی سەلامی کلیپی "وەکو من"ی بڵاوکردەوە
12:09 - 04/03/2021
زەمەن-لایف ستایل
هونەرمەند هەردی سەلامی کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە.
لەرێگەی چەناڵی خۆی لە یوتوب، هونەرمەندی دەنگخۆش هەردی سەلامی نوێترین
کلیپی بەناوی "وەکو من" بڵاوکردەوەو لە ماوەیەکی کەمدا زۆرترین بینەری
هەیە.
هەردی سەلامی لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧ی شاری سلێمانییە، دەرچوی
بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانە، سەرەتا وەک کامێرامان و دەرهێنەر کاری
کردووە، ماوەی چەند ساڵێکە کاری هونەری دەکات، خاوەن چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە و بەشێک لە بەرهەمەکانی
زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری هەبووە.