75397 تەندروستی

خانمە پزیشکێکی کورد وەڵامی کێشە سێکسییەکانی نێوان هاوسەران دەداتەوە

01:48 - 05/05/2020

"زەمەن"

د.نگین جەعفەر پزیشکی تایبەتی بواری ژنان لەلایفێکدا پاردە لەسەر چەند کێشەیەکی سێکسی نێوان هاوسەرانی کورد هەڵدەماڵێت و هەروەها پێشنیاز و چارەسەر دەخاتەڕوو.

 
لە دوو بەشی جیاوازدا، خانمە پزیشکی ناسراو، د.نگین جەعفەر پسپۆری نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری هەستیار سەبارەت بە پەیوەندی سێکسی نێوان هاوسەرەکان دەداتەوە.

لەو لایفەدا، د.نگین وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە "ژنەکەم ئارەزووی سێکسی کەمە چی بکەم؟ هۆکاری کەمی ئارەزووی سێکسی پیاو چییە؟ قەبارەی چووکی پیاو چەند بێت باشە؟ ئەگەر زۆر درێژ بوو چارەسەر چییە؟ چۆن چارەسەری زوو ئاوهاتنەوە دەکرێت؟ تەسککردنەوەی ئەندامی زاوزێی ژنان کاریگەرییەکانی چۆن دەبێت؟ ئایا ژنان چەندیان لە ڕێگەی پیاکردنی ئەندامی زاوزێوە دەگەنە ئۆرگاسم"، ئەمە جگە لەوەی باس لە کێشەکانی ژنان دەکات لە کاتی سێکسکردن و شەوی یەکەمی سێکسکردندا.

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن